shadow

وەزارەتی دارایی و ئابوری تاکو ئێستا خشتەی مانگی ئایاری فەەرمانبەرانی رانەگەیاندووە و بەرپرسێکی باڵای ئەو وەزارەتەش دەڵێت ” بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە تاکو ئێستا ئەو خشتەیە رانەگەیەنراوە ” دەشڵێت ” بریار وایە هەموو مانگێ لە ١٥ ی مانگەوە ئەو خشتەیە رابگەیەنرێت و لە کۆتایی مانگ کۆتایی پیبێت “.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە سایتی ئەنجومەنی ناوەندی راگەیاند ” بریارە لەم هەفتەیدا خشتەی موچە رابگەیەنرێت و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگەیە بۆ وەرگرتنی موچە ”

وتیشی ” بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە تاکو ئێستا ئەو خشتەیە رانەگەیەنراوە ” .

ئاماژەش بەوەدەکات  ” بریار وایە هەموو مانگێ لە ١٥ ی مانگەوە ئەو خشتەیە رابگەیەنرێت و لە کۆتایی مانگ کۆتایی پیبێت “.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *