shadow

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی رایدەگەیەنێت یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پرۆژەیەکی ئامادەکردوە و بڕیارە لە کۆبونەوەی سبەینێ لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە بکەین.

سەعدی پیرە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سایتی ئەنجومەنی ناوەندی PUKcc رایگەیاند: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پرۆژەیەکی کاملی ئامادەکردوە بۆ خولێکی دیکەی گفتوگۆکان لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەکان ، وتیشی بریارە سبەینێ چوار شەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببینەوە و لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرۆژەیە دەکەین.

لەبارەی پرۆژەکەی یەکێتیشەوە پیرە ئاماژەی بۆئەوەکرد :” ناکرێت ناوەرۆکی پرۆژەکە پێش کۆنەوەکە ئاشکرا بکەین بەڵام نەخشە رێگا و چارەسەری کێشەکانی کوردستانی تێدایە لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەکتیڤکردنی حکومەت و سەرجەم ئەو کێشانەى له هەرێمدا هەن.

سەعدی پیرە هەواڵی هەندێک لە سایت و کەناڵەکانی راگەیاندنی رەتکردەوە کە ئەمرۆ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجام بدرێت و لەوبارەوە وتی: لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەستپێدەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *