shadow

نوێترین زانیاری لەبارەی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال لەسەر زاری قوباد تاڵەبانیەوە

قوباد تاڵه‌بانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال زۆرباشه‌ و مافی خۆشیه‌تی كاتێكی زیاتری بده‌ینێ تابه‌ته‌ندروستییه‌كی باشتره‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناومان و په‌له‌ی لێنه‌كه‌ین. ئه‌مڕۆ 1/4 له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، قوباد تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ئاهه‌نگی …

shadow

لەهەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیادا بەدەپە سەركەوتنی تۆماركرد

له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیادا به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، پارتی دادو گه‌شه‌ پێدان (AKP) یه‌كه‌م براوه‌یه‌ هه‌روه‌ها پارتی به‌ده‌په‌ (BDP) كه‌ گه‌وره‌ترین پارتی كوردی باكوری كوردستانه‌ توانیویه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی 11 شارو 66 شاره‌وانی ناوچه‌كان بباته‌وه‌. دوێنێ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیا …

shadow

لەبارەی خوێندنگە توركیەكانەوە حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

سەفین دزەیی ئەوەی ڕەتکردەوە کەلەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە داوای داخستنی قوتابخانەکانی سەر بە بزووتنەوەی خزمەت لە هەرێمی کوردستان کرابێت . سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی CNNTURK-ی ڕاگەیاندووە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە تایبەتی …

shadow

“له‌هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی عیراقدا یه‌كێتی ده‌بێته‌ هێزی دووه‌م”

له‌ ئامارێكی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك ساڵی 2010 هه‌ر هێزی دووه‌م ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 30- 4 ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت. به‌پێی ئامارێكی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ ژماره‌ی …

shadow

لە كەركوك ژنێك بەسكێك پێنج منداڵی بوو

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژنێكی دوو گیان لە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك، لە حاڵەتێكی دەگمەنی منداڵبووندا بە سكێك پێنج منداڵی بووە و هەر پێنج منداڵەكەش لە رەگەزی نێرن. سۆزان وەهبی پزیشكی تایبەت بەژنان و منداڵبوون  رایگەیاند: دایكەكە و منداڵەكانی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان و تەندروستی هەموویان جێگیرە.

shadow

بڕیارەكەی دادگای كارگێڕی لەبارەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە یاساییە؟ ‌

رۆژی 25/3، سەرۆكایەتیی كارگێڕیی دادگای هەولێر بڕیاری نەهێشتنی دانیشتنی كراوەی پەرلەمانی كوردستانی دەركرد، هاوكات بڕیاریدا سەرۆكی كاتیی پەرلەمان پابەندبێت بەدەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و لیژنەكانی پەرلەمان. لەبارەی ئەو بڕیارەی دادگای كارگێڕیی هەولێرەوە، پەرلەمانتاران لەفراكسیۆنە …

shadow

ئۆتۆمبێلێك لە چیای ئەزمڕ كەوتەوە خوارەوە و شۆفێرەكەی گیانی لە دەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لە چیای ئەزمڕ كەوتەوە خوارەوە و شۆفێرەكەی گیانی لە دەستدا. ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری نیسان پاتڕۆڵ بووە و شۆفێرەكەی و سەرنشینێكی تێدابووە كە كەوتۆتەخوارەوە لە نیوەی چیاكەدا وەستاوەتەوە، بە وتەی شایەتحاڵێك كە رووداوەكەی بینیوە شۆفێری نیسان پاترۆڵەكە بە نیاز بووە بە قەدپاڵی چیای گۆیژەدا بڕواتە …

shadow

خۆرئاوای كوردستان.. یەپەگە لە چەند ناوچەیەك دەیان چەكداری داعش دەكوژێت

چەكدارە تیرۆریستەكانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام چەند رۆژێكە بە شێوەیەكی بەرفراوان هێرشیان كردۆتە سەر شارۆچكەی جەزعەی سەر بە تلكۆچەری رۆژئاوای كوردستان، بەڵام بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی توندی یەپەگە، گروپە چەكدارەكان نەیان توانیوە بە مەرامی خۆیان بگەن. لەو بارەیەوە سایتی فورات نیوزی نزیك لە پەكەكە لەزاری …

shadow

نزیكەی 70%ی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان لە گەرمیان دابەش كراوە

لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم, نزیكەی 70%ی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان لە گەرمیان دابەش كراوە. بەپێی ئاماری بنكەكانی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نزیكەی 70%ی دەنگدەران كارتەكانیان وەرگرتووە و لە شاری كەلار لەكۆی 62 هەزار …

shadow

گردبونەوەیەك لەكەمپی عەربەت سازكرا

وەك ناڕەزایی لەبەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەكان و گەمارۆی سەربازی بۆ سەر شاری كۆبانێ لە لایەن چەكدارانی داعش و وەك پشتیوانییەك بۆ شارەكە, كوردانی رۆژئاوا لە كامپی عەربەت كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان رێكخست و تێیدا داوایان لە پارتە سیاسییەكانی رۆژئاوا كرد هەموو پێكەوە یەكبگرن و یەكڕیزی كورد بپارێزن بۆ رووبەڕووبوونەوەی …