shadow

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 5-2-2017 ،لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتی سپی پاڵاوگەکانی ھەرێم بە بازرگانان دەفرۆشێت و لەو ڕێیەوە لەبازاڕدا بەشێوەی بازرگانی دەرفرۆشرێتەوەو نرخی ھەر بەرمیلێکی لەبازاڕدا دەدرێت بە ١٤٥ھەزار دینار، تەواوی داھاتی نەوتی فرۆشراوی پاڵاوگەکانی ھەرێمیش رەوانەی بانکی کوردستان دەکرێت و کەس نازانێـت چی لێدێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەدواداچوونی تەواویان بۆ ئەو کارتە کردوە کە دراوەتە ھاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی، “تەندەرینیش بۆ کارتەکە نەکراوەو بڕیاری دروستکردنی کارتەکەش تائێستا رانەگیراوە وتیشی لەسنوری پارێزگای سلێمانی ٤٩٠ ھەزارماڵ ھەیە، ئەگەر ھەر ماڵێک ١٠ ھەزاری لێوەربگیرێت، نزیکەی ٦ ملیۆن دۆلار دەشکات، بۆیە ئەو کارتە بۆ دۆزینەوەی کارە بۆ کۆمپانیاکان.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *