shadow

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی سپی له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ عه‌مباره‌كانی سلێمانی و پاش گه‌یشتنی بڕی پێویست پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ PUKcc نێردراوە تێیدا هاتووه‌، پاش هه‌وڵدانێكی زۆر ئه‌مڕۆ 13-11-2017، یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی سپی له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ عه‌مباره‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ عه‌ربه‌ت  وا بڕیاره‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ڕۆژانی داهاتووشدا، پاش گه‌یشتنی بڕی پێویست پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و ناحیه‌ی واماواو ناوشاری سلێمانی.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *