shadow

ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر ڕۆژانی پشووی ماتەمینی ڕوونكردنەوەیەك دەدات

ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پشووی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌درێت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌هێندرێته‌وه‌و به‌خاك ده‌سپێردرێت، ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تیش په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌. ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی …

shadow

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی گشتى ڕاگه‌یاندرا

  سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركۆماری پێشووی عیراقه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك …

shadow

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم :به‌كۆچی دوایی مام جه‌لال زیانی گه‌وره‌ به‌جیهان به‌گشتی و شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كه‌وت

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك پرسه‌یه‌كی راگه‌یاند به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی پێشوی عیراقه‌وه‌و ده‌ڵێت: به‌ناوی خۆم و له‌بری دانیشتوانی شاری كه‌ركوك پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و گه‌لی كوردستان و عیراق و …

shadow

مەسعود بارزانی: لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال زیانێکی گەورەیەو پڕنابێتەوە

“مەسعود بارزانی” بەھۆی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی ماتەمینی بڵاوکردەوە رایگەیاند، لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال زیانێکی گەورەیەو پڕنابێتەوە، وتیشی، سەرۆک مام جەلال لە وێستگەکانی خەباتی سیاسیدا پشتیوانی بووەو توانیویانە کۆسپ و تەگەرەیەکی زۆر تێبپەڕێنن، مەسعود بەرزانی بەھۆی کۆچی دوایی مام …

shadow

نوری مالكی: مردنی مام جەلال زەرەرێكی گەورەیە بۆ هەموو گەلانی عیراق

نوری مالكی دەڵێت، لە دەستدانی جەلال تاڵەبانی تەنیا زەرەر نییە بۆ كورد، بەڵكو زەرەرێكی گەورەیە بۆ هەموو گەلانی عیراق، چونكە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی خەڵك تەرخانكرد. بە بۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانییەوە، نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە …

shadow

ڕۆژی پێنج شەممە تەرمی مام جەلال دەگەڕێنرێتەوە كوردستان

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت ، ڕۆژی پێنج شەممە تەرمی مام جەلال سكرتێری گستی یەكێتی دەگەڕێتەوە كوردستان مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : بەدڵنیاییەوە سبەی تەرمی هەچاڵ مام جەلال ناگەڕێتەوە كوردستان ووتیشی: لەبارەی …

shadow

حكومه‌تی هه‌رێم هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی و داگرتنی ئاڵا راده‌گه‌یه‌نێت

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌: له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشوی عیراقه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی له‌ …

shadow

مامی هەموان بۆ یەکجاری ماڵئاوایی کرد.. نیشتیمان و سەردەم ئازادیخوازان کۆستیان کەوت

  بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ۳/۱۰/۲۰۱۷ سەرکردەی مەزن و رابەری نەتەوەی کورد، سەرۆک مام جەلال دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بەیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین. ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال “مام جەلال” کوڕ‌ی شێخ حیسامەدین کوڕ‌ی شێخ نوری کوڕ‌ی شێخ غە فوور. ھاوینی ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی …

shadow

تورکیا ھەڕەشە لەھەرێم دەكات .. ئامادەنین مامەڵە لەگەڵ ئەنجامی ڕیفراندۆم بكەین

وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەڕەشەیەکی گەورەی لەسەر ھەرێمی کوردستان ئاشکراکردو جەختیکردەوە، زۆر ڕێکارمان لەدژی ھەرێمی کوردستان گرتۆتەبەرو لەئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامەکەی دەردەکەوێت، دەشڵێت:”ھەرکات ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ھەرێم ھەڵوەشایەوە پەیوەندییەکانمان ئاسایی دەبێتەوە”، پەیامێکی ھەڕەشە ئامێزیش ئاراستەی …

shadow

سكاڵای یاسایی لەڕۆژنامەیەكی عێراقی تۆمار دەكرێت … سوكایەتی بە هەرێم كردووە

لەسەر سوكایەتیكردن بە كوردستان سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان سكاڵای یاسایی لەسەر ڕۆژنامەی نەهاری عێراقی تۆمار دەكات . بەهۆی سوكایەتیكردن بە كوردستان لەلایەن ڕۆژنامەیەكی عێراقییەوە داواكاری گشتی ڕێكاری یاسایی دەگرێتەبەر و سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات . بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كوردستان بە …