shadow

سبه‌ینێ 282 حاجی دیكه‌ دەگەڕێنەوە خاكی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ سبه‌ینێ 12-9-2017 ژماره‌یه‌ك حاجی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ بگه‌نه‌وه‌ خاكی كوردستان. له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند: بڕیاره‌ سه‌عات 1ی نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ 282 حاجی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ …

shadow

مامۆستایان لەبارەی شێوازی پاشەكەوتەوە داوایەك ئاڕاستەی حكومەت دەكەن

یەكێتی مامۆستایان دواین هەڵوێستی لەسەر دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچە ڕادەگەیەنێت و داواش لەحكومەتی هەرێم دەكات، ئەگەر نیازی چاككردنی دۆخ و گوزەرانی فەرمانبەرو مامۆستایانی هەیە، بەر لەدەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن ئاشكرای بكات. ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2017، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبونەوەی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن …

shadow

ئێستا گۆران بریاری دا.. سبەینێ عومەری سەید عەلی دەچێتە هەولێر و بەشداری کۆبونەوە چارەنوس سازەکە دەکات

سبه‌ینێ‌ وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان. میدیایی فەرمی گۆران بڵاوکردەوە :پێشنیوه‌ڕۆی‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ كۆبوه‌وه‌. له‌به‌ر رۆشنایی‌ بڕیاری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ …

shadow

بەوێنە.. لقی 19ی پارتی لە چەمچەماڵ درایە بەر دەسترێژی گوللە

که‌مێک پێش ئێستا لە چەمچەماڵ ته‌قه‌ له‌ لقی 19ی پارتی دیموکراتی کوردستان کراو و قائیمقامی قەزاکەیش رایدەگەیەنێت له‌ ئێستادا هیچ زانیاری و ورده‌کارییه‌ک بڵاوناکه‌مه‌وه‌، چونکه‌ ته‌قه‌ له‌ شوێنێکی حزبی کراوه‌و پێویسته‌ به‌وردی لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت. ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ وتيشى: ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ …

shadow

بەوێنە.. ئەنجومەنی ناوەندی یادی 26 ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌که‌مین که‌ناڵی کوردی و نۆبه‌ره‌ی دوای ڕاپه‌ڕین بەرز رادەگرێت

ئەمرۆ 11/9/2017 وەفدێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەردانی کەناڵی گەلی کوردستان یان کرد و پشتیوانی ئەنجومەنی ناوەندییان بۆ دوپاتکردنەوە. وەفدەکەی ئەنجومەنی ناوەندی پێکهاتبوون لە هەڤاڵان زوبێر عوسمان و چێنەر عەلی جۆڵا جێگرانی سکرتێر و هەڤاڵ عەلی بچکۆل و لەتیف …

shadow

حەمە ئاوات تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین بەیەکجاری ماڵئاوایی لە هاورێ و هاوسەنگەرانی کرد

ئەمرۆ دوو شەممە 11/9/2017 حەمە ئاوات مەعروف تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە هەر ئەمڕۆش تەرمەکەی لە سلێمانی بەخاک بسپێردرێت. حەمە ئاوات لە ساڵی ١٩٥٣ دا لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای تەندروستی بەشی تیشکی لە بەغداد لە ساڵی ١٩٧٣ دا تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٦٨ ەوە ئەندامی یەکێتی …

shadow

ئەنجومەنی ناوەندی: کەناڵی کەلی کوردستان ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری هه‌بووه‌ و پیشه‌ییانه‌ روماڵی رووداوه‌کانی کردوه‌

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به‌بۆنه‌ی بیست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌که‌مین که‌ناڵی کوردی و نۆبه‌ره‌ی دوای ڕاپه‌ڕین و که‌ناڵی پێشمه‌رگه‌، بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌له‌فزیۆنی گه‌ڵی کوردستان ده‌کات . لە بروسکەکدا ئەوەخراوەتەڕوو: دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پێویستیەکی …

shadow

هەولێر .. شاندی كۆمەڵی ئیسلامی گەیشتە مەكتەبی سیاسی

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ گه‌یشته‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر. بڕیاره‌ یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ تاوتوێی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی ریفراندۆم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بكه‌ن. وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان …

shadow

سەعدی پیرە: ناوماڵی كوردی رێكدەخەینەوە

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ورده‌ ورده‌ خه‌ریكه‌ ناوماڵی كورد ڕێكده‌خه‌ینه‌وه‌ و ده‌بێت خۆمان بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی دوای تێكشكانی داعش ئاماده‌ بكه‌ین. سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان …

shadow

پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى 10 كه‌سى راگه‌یاند

پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى 10 كه‌سى به‌ تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى دزیكردن راگه‌یاند، به‌پێى زانیارییه‌كان تۆمه‌تبارێكیان كه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌، له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی كه‌لوپه‌لی ناو ئۆتۆمبێلی دزیوه‌، هاوكات دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن په‌نجه‌ره‌ی چه‌ند ماڵێكیان شكاندووه‌ و …