shadow

لەم هەفتەدا ئەم وەزارەتانە موچە وەردەگرن

بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌نه‌وه‌، تاكو كۆتایی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ و ناوخۆو په‌روه‌رده‌، مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن. لەوبارەوە لە لێدوانێكدا ره‌شید تاهیر بریكاری …

shadow

ئەحمەد عەسكەری: لێدوانی هەندێك لە بەرپرسانی هەرێم لەسەر نەوتی كەركوك تەنها موزایەدەی سیاسیە

ئەحمەد عەسكەری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت لێدوانی هەندێك لە بەرپرسانی هەرێم لەبارەی فرۆشتنی نەوتی كەركوكەوە موزایەدەی سیاسیە و هیچ خزمەتێك بەم رەوشە ئاڵۆزەی هەرێم و بەغدا ناكات. لەوبارەوە ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لە هەمان كاتیشدا ئەندامی ئەنجومەنی …

shadow

دادگای میسر سزای لەسێدارەدانی بۆ رابەری ئیخوان و 182 ئەندامی تری ئەو حزبە دەركرد

  دادگای تاوانەكانی میسر بڕیاری سزای لەسێدارەی بۆ 183 كەس دەركرد كە لەنێویاندا رابەری گشتی كۆمەڵی ئیخوان موسلمینی ئەو وڵاتەی تێدایە. ئەمڕۆ 2014/6/21 دادگای تاوانەكانی پارێزگای مەنیای میسر بەتاوانی گەمارۆدانی بنكەیەكی پۆلیس لەو پارێزگایە لەمانگی ئابی ساڵی رابردوو كە بەهۆیەوە 8 پۆلیس كوژران، بریاری سزای …

shadow

شای سعودیە لە ناو فرۆكەدا لەگەڵ سەرۆك كۆماری ميسر كۆبوەوە

شای سعودیه‌ گه‌یشته‌ فرۆكه‌خانه‌ی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌ناو فرۆكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆبوه‌وه‌. لە دوای شۆرشی ٢٥ کانووی دووەم ,شا عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیزی شای سعودیە بۆ جاری یەکەم سەردانی وڵاتی میسری کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار عبدولفتاح سیسی, سەرۆک …

shadow

عیراق یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی خۆی به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان به‌ڕێ ده‌كات

وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌ زووترین كات یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكرد به‌ ناوی (دیجله‌) ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كرێت. فوئاد موسه‌وی بریكاری ئیداری وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند:  وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی …

shadow

كۆمەڵ و یەكگرتوو فراكسیۆنێكی هاوبەشیان لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێم پێكهێنا

كەمێك لەمەوبەر كۆتایی بە كۆبونەوە باڵاكەی هەردوو شاندی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی هات و هەردوولاش بۆ یەكەم جار ڕێكەوتنێكیان بۆ یەكگرتنی فراكسیۆنەكانیان واژۆ كردووە. بەپێی زانیاریەكان هەردووولا ڕێكەوتوون لەسەر یەكگرتنی فراكسیۆنەكانی كۆمەڵ و یەكگرتوو لە پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی و هەولێر یەكیان گرتووە و …

shadow

سلێمانی.. كامێرای‌ جێگیر داده‌نرێت

له‌ ئێستادا دانانی كامێرای‌ جێگیر چوه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و له‌شه‌قامه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ست به‌دانانی‌ كراوه‌ و به‌منزیكانه‌ كاری‌ پێده‌كرێت، هاوڵاتیانیش له‌ رێگه‌ی‌ سیستمی‌ جیپیئێسه‌وه‌ ده‌توانن له‌ شوێنی‌ كامێراكان ئاگاداربنه‌وه‌. به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی …

shadow

نەوتی هەرێم به‌فه‌رمی له‌ بازاڕه‌ جیهاندا فرۆشرا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان فرۆشتنى نه‌وتى هه‌ریمى به‌فه‌رمى ڕاگه‌یاند. له‌به‌یاننامه‌یه‌کى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌کاندا که‌له‌سایتى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ته‌نیا به‌زمانى ئینگلیزى بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ هاتوه‌ که‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمى نه‌وتى له‌ بازاڕه‌ …

shadow

ژماره‌ی ئاواره‌كانی عێراق ملیۆنێك كه‌سی تێپه‌ڕاندووه

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كان ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق تادێ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چن و پتر له‌ ملیۆنێك كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆمسیۆنی تایبه‌ت به‌ كاروباری په‌نابه‌ران له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كردووه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر …