shadow

 

ئەمرۆ پێنج شەممە 16/2/2017کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرپەرەشتی کۆسرەت ڕسوڵ عەلی بەرێوەچوو.

دوای کۆبوونەوەکەش، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی درێژەپێدەری کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردووی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بوو، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان کرا.

وتیشی: بەبایەخەوە باس لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕانیش کراو تێگەیشتنی زیاتر هەیە بۆ ئەو بابەتە و رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد لەسەر ئاستی عیراق و کوردستان.

سەعدی پیرە راشیگەیاند: ئێمە پابەندین بەڕێککەوتنمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کە لە 17/5/2015 ئیمزا کراوە.

لەبەرامبەر ئەو رەخنە و گلەییانەشدا کە دەڵێن ساردبوونەوە هەیە یاخود رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە، وتی: ئێمە پابەندین بەهەموو خاڵەکانی رێککەوتنەکەو ئەوەی کە جێبەجێش نەکراوە پەیوەندی بەحکومەت و پەککەوتنی پەرلەمان و هەندێک هەلومەرجەوە هەیە.

روونیشیکردەوە کە سبەینێ 17/2/2017 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەک سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەت لەگەڵ کۆمیتەیەکی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە بۆ روونکردنەوەی ئەو خاڵانەی رێککەوتنەکە کە پەیوەندییان بە حکومەتەوە هەیەو جێبەجێکراون.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: لەچەند رۆژی داهاتوودا درێژە بە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەدەین.

سەبارەت بەوەش ئاخۆ کەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی لەبارەی ڕەشنوسی پڕۆژەکەی مەکتەبی سیاسیەوە کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدەدات، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتی:”ڕۆژی شەممەی داھاتوو مەکتەبی سیاسی جارێکی تر کۆدەبێتەوە، لەدوای ئەو کۆبونەوەیەش، ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبونەوە لەبارەی پڕۆژەکەوە دەکات”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *