shadow

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کاندیدەکەی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت”مەکتەبی سیاسی یەکێتی رزگار عەلی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک دیاریکردوە”.

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێس ئێن ئێنی رایگەیاند”مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک دیاریکردوە و دوای متمانە پێدانی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکەوە، بەڕەسمی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک دەستبەکار دەبێت”.

 

رزگار عەلی حەمە جان
لەدایكبووی :1960/كەركوك .
باری خێزانی : خێزاندار ، خاوەنی (4) منداڵ.
دەرچووی پەیمانگای تەكنیكی هەولێر / بەشی رووپێوی .
1980 پەیوەندی كردن بە یەكێتی خوێندكارانی كوردستانەوە.
1982 پەیوەندی كردن بە كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە.
1983 پەیوەندی كردن بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تیپی(21)ی كەركوك.
1985 فەرماندەی مەفرەزە لە كەرتی(1)ی قەڵاسێوكە / تیپی (25)ی خاڵخاڵان .
1986 جێگری فەرماندەی كەرتی(3)ی چەمچەماڵ / تیپی (25) ی خاڵخاڵان.
1987 فەرماندەی كەرت لە تیپی(25)ی خاڵخاڵان.
1987 – 1988 لە مەڵبەندی بادینان لێپرسراوی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی شێخان و ئاكرێ .
1988 سەرپەرشتیاری تیپی (25)ی خاڵخاڵان پێش كشانەوەی هێزی پێشمەگە لە ناوچەكانی مەڵبەندی (3) ی هەولێر.
1990 رابەری سیاسی بەتالیۆنی(6)ی كەركوك .
1991 جێگری فەرماندەی رەتڵی تایبەت بە گرتنی معەسكەر خالید لە رزگار كردنی شاری كەركوك / لە راپەڕینی ساڵی 1991 .
دوو جار لە پێشمەرگایەتی بریندار بوومە.
1991 لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی بنەسڵاوە / مەڵبەندی (2) ی رێكخستنی كەركوك .
1992ئەندامی كۆنگرەی یەكەمی (ی.ن.ك) لە شاری هەولێر.
1993 كارگێڕ لە مەڵبەندی(3)ی رێكخستنی هەولێر .
1993 ئەندامی كۆمەڵەی رووناكبیری و كۆمەڵایەتی پارێزگای كەركوك.
1993 ئەندامی پلینیۆمی(ی.ن.ك) لە شاری هەولێر.
1995 ئەندامی مەكتەبی رێكخستن .
1997 ئەندامی مەكتەبی رێكخستن و لێپرسراوی رێكخستنەكانی ناوەوە(كەركوك و خانەقین و دووزخومارتوو و بەغداد) .
1999 ئەندامی شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ مام جەلال ، بەشداربوو لە كۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی لە شاری نیویۆرك لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1999 بەشداریكردن لە خولی سیستەم و شێوازی بەڕێوەبردنی دەزگا باڵا دەسەڵاتدارەكانی ئەمریكا لە واشینگتۆن.
2000 هەڵبژێردرا بە ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی لە كۆنگرەی دووەمی (ی.ن.ك).
2001 لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیان.
2001پارێزگاری كەركوك لە هەرێمی كوردستان (دەربەندیخان ) .
2002 ئەندامی كۆمیتەی تایبەت بە كەركوك لە قۆناغی ئامادەسازی بۆ پرۆسەی ئازادی عێراق بە سەرپەرشتی هەڤاڵ مام جەلال.
2003 ئەندامی شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ مام جەلال ، بەشداربوو لە كۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی لە شاری لەندەن لە بەریتانیا.
2003 سەرپەرشتی كردنی چوونی یەكەم هێزی پێشمەرگە بۆ ناو شاری كەركووك لە گەڵ چەند هەڤاڵێكی تر، لە پڕۆسەی ئازادی عێراق , كۆنترۆڵكردنی بینای دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی پارێزگا.
2003 – 2005 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
2004 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و سەرۆكی كۆمەڵەی فریاكەوتنی ئاوارە كە ئەركی سەرەكی بریتی بوو لە جێ بە جێ كردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری یەكان و كۆمەكی خێزانە ئاوارە گەڕاوەكان بە مەبەستی نیشتەجێبوون لەسەر زێدی دێرینی خاكی كوردستان ، لە سەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان/ ئیدارەی سلێمانی.
2005 تا 2011 سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
2006 لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی كەركوك بە وەكالەت بۆ ماوەی (4) مانگ لە دوو ماوەی دیاریكراوی پێویستدا.
2005 ئەندام لە لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكانی كۆمەڵەی نیشتمانی عێراقی ، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و را پرسی لە سەر یەكەم دەستوری عێراق، لە پارێزگای كەركوك.
2009 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یانەی (منتدی) تایبەت بەو شارانەی جیهان كە لە قۆناغی گواستنەوەدان و كێشەیان لە سەرە، دامەزراندنی یانەكە بە هاوكاری زانكۆی ماساسوشت لە ویلایەتی بۆستن لە وڵاتە یەكگرتووەكتنی ئەمریكا و بە بەشداری[(نوێنەرانی كورد , توركمان ، عەرەب و كلد و ئاشووری لە شاری كەركوك ),(نوێنەرانی یۆنانی و توركی شاری نیقۆسیای قوبرس).(نوێنەرانی كاسۆلیك و پرۆتستانتی هەردوو شاری بێلفاست و لۆندۆن دێری سەر بە ئیرلەندای باكوور)،(نوێنەرانی سرب و ئەلبان لە شاری میترۆڤیكای كۆسۆڤۆ)،(سەرەرای بەشداری ئەو شارانەی جیهان كە لە سەرەوە ناویان هاتووە ، چەندین شاری كێشە لە سەری جیهان لە كۆبوونەوەكانی ساڵانی2010، 2011 ،2012 بە شداری یان كرد و بوونە ئەندام لە یانەكە لەوانە[(قودس ، رامەڵڵا ، حەیفا نوێنەرانی فەلەستین و ئیسرائیل ئامادە بوون)،(كادونای وڵاتی نایجیریا نوێنەرانی ئیسلام و مەسیحی بەشداربوون)،(نوێنەرانی شاری مۆستاری ئەڵمانیا و بەیروت و تەرابلوسی لوبنان بەشداربوون( لە ساڵی 2013 لە شاری كادونای وڵاتی نایجیریا كۆبوونەوەی ئایندە ئەنجام ئەدرێت، بەشداریمان كرد لە كۆبوونەوەكانی ساڵان 2009 ، 2011 ، 2012]
2010 ئەندام لە لیژنەی باڵای یەكێتی بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لە پارێزگای كەركوك.
2012 لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی (ی.ن.ك) .
2012 سەرۆكی شاندی (ی.ن.ك) بەشداربوو لە كۆبوونەوەی تایبەت بە جیهانی عەرەب لە شاری ئیستانبول بە سەرپەرشتی سەرۆك و سكرتێری گشتی رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشیۆنال.
2012 ئەندامی شاندی (ی.ن.ك) بەشداربوو لە كۆنگرەی رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشیۆنال لە شاری كەیپ تاون لە كۆماری ئەفریقیای باشوور كەنوێنەرانی 170 حیزبی سۆشیال دیموكرات و چەپ لە سەرتاسەری جیهان تێیدا بەشداربوون.
2012 سەرۆكی شاندی یەكێتی لە كۆبوونەوەی یانەی باڵتیك )بالتیك فۆروم ( كە لە شاری ریگای پایتەختی وڵاتی لاتڤیا بەسترا و نوێنەرانی 30 وڵات و چەندین كەسایەتی بە ناوبانگی ئەوروپا و ئەمریكا تێیدا بە شداربوون.
2013 سەرۆكی شاندی (ی.ن.ك) بەشداربوو لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشیۆنال لە شاری لیشبۆنە(كەسكایس)لە وڵاتی پورتوگال ، لەم كۆبوونەوەیەدا بۆ یەكەم جار كۆمیتەی تایبەت بە كورد دانرا و بڕیار درا یەكەم كۆبوونەوەش (ی.ن.ك) میوانداری بكات لە شاری سلێمانی.
2013 بەشداری كردن لە یەكەم كۆبوونەوەی كۆمیتەی كوردی سەر بە رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشیۆنال ، لە شاری سلێمانی.
2013 نوێنەری (ی.ن.ك) لە كۆنگرەی حزبی سۆشیال دیموكراتی سوید.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *