shadow

 

سەرۆک کۆماری تورکیا، جارێکیتر ھەڕەشەی چوونە ناو کانتۆنی عەفرین دەکات و دەڵێت: ئەوان بە ھەر شێوەیەک بێت دەچنە ناو عەفرینەوە.
“ڕەجەب تەیب ئەردۆغان”ی سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕۆژی شەممە لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەیدا لە شاری “بدلیس”ی باکووری کوردستان، جارێکی تر ھەڕەشەی چوونە ناو عەفرینی کرد و ڕایگەیاندووە: لە ماوەیەکی دیاریکراودا دەچنە ناو عەفرین و ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە سوپای تورکیا ھەموو چیاکانی عەفرینیان بۆردوومان کردووە و کەی بیانەوێت پەلاماری ناوەندی کانتۆنەکە دەدەن.
وتووشیەتی: ئەوان جارێک بمرن باشترە وەک لەوەی ھەموو ڕۆژ بمرن.
لە بەردەوامیی لێدوانەکەیدا ئەردۆغان ڕەخنەی لە پەرلەمانی ئەوروپا گرتووە و ڕایگەیاندووە: پەرلەمانی ئەوروپا ناتوانێت بە کردەوە و ھەڕەشەکانی ناتوانێت بڕیارەکانی ئەوان بگۆڕێت و ڕێگرییان لێبکات لە ھێرشەکانیان بۆ سەر عەفرین.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *