shadow

ھەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە، ئەندامێکی لیژنەی یاسایش دەڵێت، لە ئێستادا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان چاوەڕوانی کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانە.

تەلار لەتیف ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند،ئەو یاداشتەی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێشکەشیان کرد ژمارەی یاسایی تەواو لە پەرلەمانتاران ئیمزایان کرد، بەڵام پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی نەکراوە ، چونکە ئەوان چاوەڕوانی کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانن بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک بۆ تەواو کردنی کۆبونەوەکانی پێشوتر.

تەلار لەتیف ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،لە ھەمانکاتدا سەرۆکی فراکسیۆنەکانیش چاوەڕوانی کۆبونەوەی حزب و لایەنە سیاسیەکانن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر شێوازی کاراکردنەوەی پەرلەمان بدەن.
وتیشی ، ھەموو ھەوڵەکان بە خاوی دەڕۆن بەڕێوە ئەوەش وایکردوە رۆژ بە رۆژ کاراکردنەوەی پەرلەمان دوا بکەوێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *