shadow

ھەموو ئەوە دەزانین کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەرەتای دروستبونیەوە تا ئێستاش لە ناوخۆی خۆیدا چەندین جار توشی گرفتی ناوخۆیی بوەو جار ھەبووە کێشەو گرفتەکان گەیشتۆتە ئاڵۆزی زۆر زیاتر تا ئاستی لێکترازان ،چەندین نموونەش ھەیە بەڵام سەرباری ئەمانەش ھەمیشە ھەوڵ ھەبووە بۆ چارەسەرو دانیشتن و گفتوگۆ جا چ لە ناو حیزب بوبێت یان لەگەڵ لایەنەکان و ھەندێ جار وڵاتانیش ، لە سەروی ھەمووشیانەوە ھەوڵەکانی ھەڤاڵ مام جەلال کە ھەمیشە بە پەرۆش و بە سیاسەتە حەکیمانەکەی خۆی ھەوڵیداوە و کێشەکان و ئاڵۆزییەکانی چارەسەر کردووە ھی ناوخۆی حیزب و تەنانەت ئەو کێشەو ململانێیانەش کە کاتی خۆشی یەکێتی ھەیبووبێت، توانراوە لەگەڵ لایەنەکانی تردا بەھەوڵ و ھیمەتەکانی ئەو کە بەشی شێری بەردەکەوێ لەو چارەسەرانەدا چارەسەر بکرێ ، تەنانەت دوای روخانی ڕژێمی بەعسیش لە عێراق ھەڤاڵ مام جەلال ھەمیشە ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، بە ڕێنمایی و سیاسەتە حەکیمانەکەی و بەخەندەیەکی توانیویەتی زۆر گرژی و ئاڵۆزی لایەنە عێراقییەکان چارەسەر بکات، تا چارەسەری کێشەی نێوان بەغداد و ھەرێمیش، کە ئەوە تا ئێستاش سەرکردە عێراقییەکان باس لەو دەورو کاریگەرییەی ھەڤاڵ مام جەلال دەکەن، دەشزانین کە ئێستا کێشەو ئاڵۆزی لە ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بونی ھەیە، چەند جار ھەوڵدراوە بۆ چارەسەرو گەیشتن بە چارەسەر لە ڕێگەی گفتوگۆ ھەریەکەو بە شێوازێک ھەڤاڵانی(م.س) و سەرکردایەتی و سەرکردەی لایەنەکان ھەوڵیانداوە بۆ نزیکبونەوەو بنبەست کردنی ئەم کیشەو گرفتانە، چونکە پێگەو ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەھێزە لەناوچەکەو عێراق و جیھانیشدا ئێستا یەکێتی وەک ھێزێک و حزبێکی گەورەی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ھاوکێشە سیاسییەکان بێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناتەواوەو نادروست دەبێت، ناکرێت ڕۆڵی ئەم حزبە گەورەیە فەرامۆش بکرێت ئەمە قەناعەتێکی تەواوە لای لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق تەنانەت وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی و جیھانیش بەوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشەوە، زۆر ھەوڵدراوە تا چارەسەرێک بدۆزرێتەوە ئەم دۆخە چەقبەستوەی یەکێتی کە بەتایبەت لەم دۆخە ئاڵۆزە پڕقەیرانەی ھەرێمی کوردستاندا ھەم لەڕووی سیاسی و داراییشەوە، ئەم دۆخە پێویستی زۆری بەڕۆڵی یەکێتی ھەیە بۆچارەسەرکردنی چونکە خوێندنگەکەی مام جەلال لەھەرکات و ساتێکدا کێشە سەری ھەڵدابێت و قەیران دروست بووبێت ھەمیشە پرۆژەو چارەسەری پێبووە، چونکە یەکێتی لەھەناوی خەڵکەوە ھەڵقوڵاوەو خەباتیش لەپێناو خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی کۆمەڵگای کوردیدا دەکات،ئێستاش ئەوەی زۆر دیارەو بەوپەڕی پەرۆشیەوە کاری بۆدەکات و کردویەتی بەخەمێکی گەورەی خۆی وەک پیشەی ھەمیشەیی (باوکی) ھەڤاڵ (پاڤڵ تاڵەبانی)یە کە کردویەتی بە ئەولەوییەتی کارەکانی خۆی کە ھەموو دەبینین ئەم کوڕە خاکی و سادەیە ھەر ڕۆژەو ھەرساتە لای یەکێک لەسەرکردەکانی ئەم حزبەیە تابتوانێت ڕۆڵێکی زۆرباش ببینێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی و بینویشێتی دەریشکەوتووە کە ھەوڵەکانی ئەنجامی باشی لێکەوتۆتەوەو نزیک بونەو زۆر دروست بووەو چەندین دانیشتنی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی زیاتریش دروستبووە، دیارە ئەمە ڕۆڵ و کاریگەری ھەڤاڵانی تریشی تێدایە، بەڵام ئەوە ی جێگەی سەرنج و دەستخۆشیشە ھەڤاڵ پاڤڵ بە نەفەسێکی درێژو بەوپەڕی ھێمنی و ورەبەرزییەوە ئەم ڕۆڵە ئەبینێت و ئەوەی دیاریشە ھەموو ھەڤاڵان خۆشحاڵن بە ھەوڵەکانی و بۆتە جێگەی بایەخی ھەمووان، ھەمووانیش کە بە تاک یا ن بە کۆ لە سەردان و دانیشتنەکاندا ھەموو ھەوڵەکانی ھەڤاڵ پاڤڵ بەرز دەنرخێنن و دەڵێن ڕۆڵێکی زۆر باش دەبینێت و دیارە ئەو خەمی یەکێتی ناو یەکێتی لە ھەموو خەمەکان بەلاوە گرنگترە. ئەوەی ئەیشی بینین لە خەمی چارەسەری کێشەو ئاڵۆزی و قەیرانەکانی ھەرێمیش دایە لەو کێشانەشدا جێگە دەستی دیارەو ھەوڵی جدی دەدات بۆ چارەسەری کێشەکانی ھەرێمیش بۆ نزیک بونەوەی لایەنەکانی کوردستان لەگەڵ ھەڤاڵەکانی تری دا لەناو یەکێتی دا کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن تا ئەم قەیرانانە تێپەڕێنن و چارەسەرێکی بنەڕەتی و گونجاو بدۆزنەوە بۆ دۆخی کوردستان تا بتوانن ھەموو پێکەوە باشترین خزمەت بە کۆمەلاِنی خەڵکی کوردستان بکەن.

ئەوە من وتومە لەسەر ھەڤاڵ پاڤڵ ئەمە بۆ ئەوە نییە کە بمەوێت لە ھەوڵ و ڕۆڵی کەس کەم بکەمەوە بگرە ھەموو ھەوڵ و ڕۆڵی ھەڤاڵان بەرز دەنرخێنم و سوپاسی پەرۆشی ھەموو ھەڤاڵان دەکەم ئەوەی کە ئەیەوێت یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزێت و نزیک بونەوە ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی یەکێتی زۆربەی ھەڤاڵانیش توانیویانە دەوری زۆرباش ببینن تاھەموو پێکەوە دابنیشن و کێشەکان چارەسەربکە. ئەوەش حەقیقەتە نەک تەنیا من ھەمووان ڕۆڵ و ھەوڵەکانی ھەڤاڵ پاڤڵ دەبینن کە بێ وەستان شەو و ڕۆژی خستۆتەسەریەک و بەوپەری ھیواوە لە ھەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە ئەویش بە پشتیوانی ھەڤاڵانی ترە کە ئەویان سەرپشک کردووە بۆ ئەو دۆخە .

ئەمە جێگەی دەستخۆشییە بۆ ھەڤاڵ پاڤڵ من وەک خۆم ھەوڵە بەردەوامەکانی بەرز دەنرخێنم و دەستخۆشی لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازم ، ھەمووشمان پشتیوانی تەواوی لێدەکەین بۆ گەیشتن بەئەنجامێکی باش تاھەموو پێکەوە لەسەرمێزی دانیشتن و گفتوگۆ بگەینە ئەنجامێکی دڵخۆشکەرو دڵی ھەمووان خۆش بکەین و ھەموو پێکەوە بەجۆش و خرۆشێکی زۆرەوە کاربکەین بۆتەواوکردن و درێژەپێدانی ڕێبازی شەھیدان لەخوێندنگەکەی مام جەلال دا کەھیوای ھەمووشمان پاراستنی (یەکێتی ناو یەکێتی) یە، کە ھەمیشە مام فێری کردوین یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک بیلبیلەی چاوەکانمان بپارێزین. لە کۆتاییدا دەڵێم ھیوای سەرکەوتن بۆھەڤاڵ پاڤڵ دەخوازم بۆئەو خەمخۆری و پەرۆشیەی

رێبوارستارئیعلام

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *