shadow

 

پارتی دیموکراتی گەلان ( ھەدەپە) لە ساڵیادی دەستگیرکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی گشتی پارتەکەیان و پەرلەمەنتارانی تری ھەدەپە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندی ( ھەدەپە) بەھۆی تێپەڕبوونی سالێک بەسەر دەستگیرکردنی ھاوسەرۆکانی گشتی و پەرلەمەنتارانی ھەدەپە ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە، سەرەڕای ئیدانەکردنی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و ١١ پەرلەمەنتارانی تری پارتەکەیان ھاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ڕۆژی ٤ ی نۆڤەمبەر بووە کودەتایەکی سیاسی لە مێژوودا. ھەدەپە دەڵێت؛ دەمیرتاش و پەرلەمەنتارانی تر بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراون.لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی ھەدەپەدا ھاتووە؛ ڕۆژی ٤ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ سەرەڕای ھاوسەرۆکانی گشتی ھەدەپە ١١ پەرلەمەنتار دەستگیرکران ھاوکات زیاتر لە ١٠ ھەزار ئەندامی ھەدەپەش دەستبەسەرکراون و زیاتر لە ٣ ھەزاریشیان زیندانی کراون بە سزای قورس .

ھەروەھا لەدوای راگەیاندنی ڕەوشی نائاسایی لە تورکیا و ٧٥ ھاوسەرۆکی شارەوانی پارتی ھەرێمەکانی دیموکراتی ( دەبەپە) دەستگیرکراون.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *