shadow

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، کەنەکە، پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال-ەوە بڵاوکردەوە، و رایگەیاندووە، لەدەستدانی کەسایەتیەکی وا کۆستێکی گەورەیە.

کەنەکە، لەپەیامەکەیدا دەڵێ، لەئێستادا گەلی کوردستان بەرەوشێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، لە دەستدانی کەسایەتیەکی وەک مام جەلال، کۆستێکی گەورەیە، بەرێز مام جەلال وەک پێشمەرگە وەک سیاسەتمەدارو دیبلۆماتێکی کورد.

ھەروەھا ئەوەخراوەتەڕوو، مام جەلال، ھەموو تەمەنی خۆی بۆ خەباتی بەدەستھێنانی مافەکانی کوردو ئازادی گەلی کورد تەرخانکرد، ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی مام جەلال بوو بەبنکەی شۆڕشی باشوری کوردستان.

کەنەکە دەڵێت، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیھانیش وەک رێبەرێکی چالاکی کورد، ھەمیشە لە خەمی دۆزی کورددا بووە، و ھەوڵی داوە دۆست و ھەڤاڵ بۆ گەلی کورد پەیدا بکات، لەو رێگەیەشدا مام جەلال لە ھەوڵەکانیدا سەرکەوتووبوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *