shadow

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی (نازم کەرکوکی) پرسەننامەیەک بڵاو دەکاتەوە.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ 22/8/2017 هەڤاڵ (نازم کەرکوکی) فەرماندە و تێکۆشەری دێرین و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیەکەی لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری ئۆپسالای وڵاتی سوید دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت و بەیکجاری ماڵئاوای لێکردین.

لەدەستدانی ئەم هەڤاڵە تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ  گەلی کورد و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئەنجومەنی ناوەندی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، لە کاتێکدا کە خۆمان بە خاوەنی پرسە دەزانین لەهەمان کاتیشدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی یەک بەیەکی ئەندامانی خانەوادەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و هاورێ و هاوسەنگەرانی دەکەین.

داواکارین لەپەروەردگار گیانی پاکی هەڤاڵ (نازم کەرکوکی) بە بەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامیی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

ئەنجومەنی ناوەندی (ی. ن. ک)

22/8/2017

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *