shadow

پشتیوانیکردنی کادیران و ئەندام و دەزگا و ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پشتیوانیکردنی پرۆژەکەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەر کردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بەردەوامە و کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئىندامبووەکانی سەنگەر پشتگیری تەواوی پرۆژەکە دەکات.

کۆمەڵەی پێشمەرگە کەم ئەندام بووەکانی سەنگەر وەک پشتگیریی و پشتیوانیەک وەڵامی پرۆژەکەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان دەداتەوە و لەبەشێکیدا هاتوە :” دەستخۆشی لە هەڤاڵانمان لە ئەنجومەنی ناوەندی دەکەین و خاڵ بەخاڵی پرۆژەکەتان دەنرخێنین و پشتیگری و پشتیوانی تەواو خاڵ و بڕگەمانی پرۆژەکەتان دەکەین و ئامادەی هاەکاریتانین لە سنوری دسەڵاتی خۆماندا ، پرۆژەکەتان جێگا پێزانین و هەستکردنە بە مەسئولیەت لە ڕوانگەی پرنسیپەکانی حزبیدا ، هەست بە دڵسۆزی و خەمخۆریتاتن دەکەین سەرجەم خاڵو بڕگەەکانی پرۆژەکە گەرانەوەیە بۆ پەیڕەو و کە ئەوەیش نیشانەی دیسپلینی حیزبیانەیە ەو دەرنەچونە لە فەزای ئۆرگانەکان.

لەبەشێکی تری وەڵامەکەی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەم ئەندام بووەکانی سەنگەر بۆ پرۆژەکەی ئەنجومەنی ناوەندی هاتوە:” هاوخەم و هاوڕاو هاوکارتانین کە هەوڵی جدی بدرێ پرۆژەکەتان ببێتە هۆی نەخشە رێگایەک بۆ ئەم قۆناغە و بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆ بۆ دەربازبوونو گەیشتن بە ئەنجام لەو گێژی گێژنە و بەرەو کەناری ئارامی ، سەرکەوتنتان ئامانجمانە”.

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رۆژی پێنج شەممە 8/12/2016 کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی ئه‌نجامدا و تێیدا پرۆژەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی په‌سه‌ند کرا ، پاشان پرۆژەکە بەفەرمی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ک له‌ سکرتێرى گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و جێگران و لێپرسراو ئەندامانی دەستەی کارکێر و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی کرا، رۆژی دوو شەممەش 12/12/2016 ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پرۆژەکەی لەکەناڵەکانی راگەیاندن بڵاوکردەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *