shadow

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت بە تۆماری دەنگدەرانی ئێستاوە هەڵبژاردن نەکرێت باشترە، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر ناوی دووبارەو و مردووی تێدایە و بەشێکی زۆری ئاوارەکانی عێراق و سوریا و ئێرانی تێدا تۆمار کراوە و ناسنامەیان بۆ دروست کراوە، دەشڵێت لە ساڵی 2014 وە تائێستا 600 ناوی مردوو لە تۆماری دەنگدەراندا هەیە لەکاتێکدا لەماوەی ئەو 14 ساڵەدا زۆر لەوە رێژەيه هاوڵاتی کۆچی دوایی کردوە .

عەبدولرەحمان عەلی بریاردەری فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان بە هەفتەنامەی ئاژانسی راگەیاند: کۆميسیۆن دەنگی لەسەر ئەوەداوە کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەم تۆمارە کار نەکرێت و پێدەچێت تۆماری دەنگەدەران بەشی 15 کورسی زیاتر خەوشی تێدابێت.

هەر لەوبارەوە شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم وتی: پەیرەوێکمان دەرکردوە لە ماوەی 15 رۆژدا کەموکورییەکان دەخاتەروو بۆ ئەوەی کۆمیسیۆن ئیشی لەسەر بکات ، راشیگەیاند: ئەوانەی تەمانیان لە 90 ساڵەوەیە ژمارەیان  41 هەزار و 899 کەسە کە بەشێکی زۆریان لە ژیاندا نەماون و بەشێکی زۆری ناوی ئاوارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراقی تێدایە، کە مافی دەنگدانیان لە هەرێمدا نیە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *