shadow

 

لە درێژەی کاروچالاکی کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەنی ناوەندی لە چاودێریکردن و ئامادەکردنی راپۆرت و هەڵسەنگاندنی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمرۆ سێ شەممە 4/7/2017 کۆمسیۆنی چاودێری کاروباری  رێکخستن سەردانی مەڵبەندى کەرکوکی کرد و لەگەڵ بەشەکانی (رێکخستن و  هەڵبژاردن و ئامار) کۆبوونەوە.

لە کۆبونەکەدا رەوشی رێکخستنەکان بە گشتی و مەڵبەندی کەرکوک بە تایبەتی میکانیزمەکان بۆ زیاتر گەشەکردن و فراوانکردنی کاورباری رێکخستن و هۆکاری و بەربەستەکانی تاوتوێکرا ، هەروەها خۆ ئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە پشتبەستن بە ئاماری وورد و دروست و پرۆسەی ریفراندۆم کە بریارە کەرکوک و ناوچە دابرٍێنراوەکانیش بگرێتەوە گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەوە کرا.
لەبەشێکیتری کۆبونەوەکەدا رۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆرستانی داعش و ه لە پاراستنی ئەمینەتی کەرکوک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەرز نرخێندرا.

 

 

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *