shadow

لە درێژەی کاروچالاکی کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەنی ناوەندی لە چاودێریکردن و ئامادەکردنی راپۆرت و هەڵسەنگاندنی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆمسیۆنی چاودێری کاروباری رێکخستن راپۆرتێکی تێروتەسەلیان لەسەر بارودۆخی رێکخستنەکانی مەڵبەندی کەرکوک بۆ کۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی ناوەندی ئامادەکردوە.

کۆمسیۆنی چاودێری کاروباری رێکخستن رۆژی سێ شەممەی رابردوو 4/7/2017 سەردانی مەڵبەندى کەرکوکی کرد و لەگەڵ بەشەکانی (رێکخستن و هەڵبژاردن و ئامار) کۆبوونەوە.

لە کۆبونەکەدا رەوشی رێکخستنەکان بە گشتی و مەڵبەندی کەرکوک بە تایبەتی میکانیزمەکان بۆ زیاتر گەشەکردن و فراوانکردنی کاورباری رێکخستن و هۆکاری و بەربەستەکانی تاوتوێکرا ، هەروەها خۆ ئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە پشتبەستن بە ئاماری وورد و دروست و پرۆسەی ریفراندۆم کە بریارە کەرکوک و ناوچە دابرٍێنراوەکانیش بگرێتەوە گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەوە کرا.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *