shadow

 گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی رۆژی کۆنگرە و پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و تاوتوێی پرسی هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی و دەستنیشانکردنی ژمارەیەک هەڤاڵی سەرکردایەتی بۆ مەکتەبی سیاسی دەکرێت

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی دەستیپێکرد.

لەوبارەوە جەمیل هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) بە PUKcc راگەیاند : کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تەواوکاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیە و تێیدا تاوتوێی پرسی هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی و دەستنیشانکردنی ژمارەیەک هەڤاڵی سەرکردایەتی بۆ مەکتەبی سیاسی دەکرێت.

وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دیاری کردنی رۆژی کۆنگرە و پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەکرێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *