shadow

ئاسایشی راپەرین رایدەگەیەنێت ژمارەی تۆمەتباران و بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان زیادی کردوە و لە ساڵی 2017 دا دەیان ملیۆن دەنگ حەبی هۆشبەر دسەتی بەسەردا گیراوە .

لەوبارەوە فازیل محەمەد لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی راپەرین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا بە تۆمەتی دۆسیەی مادەی هۆشبەر (53) تۆمەتبار دەستگیر کراوان لەو ژمارەیه 29 تۆمەتبار تۆمەتەکەیان لەسەر ساغ کراوەتەوە 12 کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ و 9 تۆمەبار لە رەگەزی مێ و 9 کەسیتریشان دانیشتوی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون .

وتیشی: لە ساڵی رابردوودا تواینمانە نزیکەی 100 کیلۆ لە مادەکانی حەشیش و شیشە و کریستاڵ و هێرۆیین و حەبی هاڕاو دەستی بەسەردا گیراوە ، هەروەها دەيان ملیۆن دەنک حەبی لە جۆری ترامادۆڵ هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە .

 

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *