shadow
    ژنێک بە ناوی سەریە ،لەدایک بووی ساڵی 1907ی زاینیە،
    خەڵکی شاری دێرەزووری سوریایە.

    لەسەروبەندی هەڵگیرسانی شەڕی سوریاداوەکوو ئەو خەڵکە ڕێی هاتوو نە هاتی گرتە بەر بەرەو ئەوروپا،لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئیتاڵیاوەوە یەختەکەیانلە نوقم بوون ڕزگار کرا.

    جا لە هەموی سەیر تر ئەوەیە، ئەم ژنە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەموو دووەم شەڕوو شۆڕەکانی ئەو سەردەمەی هەموو بینیوە!!

    سەردەمی حوکمی خیلافەتی عوسمانیە کانیشی بینیوە!!
    هەروەها شەڕی داگیر کردنی سوریای بینیوە کە فەڕەنسیەکان داگیریان کرد!!

    سەردەمی یەکگرتنوو لێک جیا بوونەوەی سوریاو میسڕی بینیوە!
    هەروەها سەردەمی شەڕی سوریاو ئیسڕائیلی بینیوە کە شەڕی تشرین ناسراوە!

    ئەڵێ :ئەو هەموو سەردەمە ناخۆشانەم بینیوە و سوریاشم جێ نەهێشت ..بەڵام ئەو هەموو نەهامەتیانەی کەبینیم لەو سەردەمە ڕابوردووەدا ،بەقەد ئەم ڕووداو شەڕەی ئێستای سوریا ناڕەحەتی نەکردم ئەم شەڕە زۆر جیاوازە!!

    ئەڵێ :وا هەست ئەکەم ئەم شەڕە سەختەی سوریا گۆڕانکاری گەورە بەدوای خۆیا ئەهێنێ!!

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *