shadow

 

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماری هاتنى گه‌شتیارانى راگه‌یاند که‌ له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان هاتونه‌ته‌ هه‌رێم و به‌وپێیه‌ “له‌ ماوه‌ی ته‌نها 10 رۆژدا گه‌شتیاران 73 ملیۆن دۆلاریان هێناوه‌ته‌ هه‌رێم”.

“نه‌ورۆز مه‌ولود” وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا رایگه‌یاند “ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌ و ساڵى رابردوو زۆر زیادی کردبوو، به‌شێوه‌یه‌ک جه‌ژنی ره‌مه‌زانی رابردوو 122 هه‌زار گه‌شتیار هاتبونه‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ له‌ 10 رۆژی جه‌ژن له‌ 22 ی حوزه‌یران تاوه‌کو 1 ی ته‌مموز 243 هه‌زار گه‌شتیار بووه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان که‌ ده‌کاته‌ دوو به‌رامبه‌ری جه‌ژنی رابردوو”.

سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری زیادبونی گه‌شتیارانیش، ناوبراو وتی “هۆکاره‌که‌ی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و پاڵپشتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌شتیاران و پڕۆژه‌ی نوێى گه‌شتیارییه‌ و هه‌روه‌ها نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاریش هۆکارێک بووه‌ بۆ زیادبونی ژماره‌ی گه‌شتیاران”.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو “ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی رێژه‌ی خه‌رجی هه‌ر گه‌شتیارێک له‌ ماوه‌ی ئه‌و 10 رۆژه‌دا 300 دۆلار حساب بکه‌ین 73 ملیۆن دۆلار هاتۆته‌ ناو هه‌رێمى کوردستان بۆ که‌رتی تایبه‌ت له‌ رێستۆرانت و هۆتێل و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌کان، ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌کات به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر کاره‌کانمان بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌رتی گه‌شتوگوزار، پلانیشمان هه‌یه‌ که‌ چوار وه‌زره‌ گه‌شتیاران بێنین، ئه‌مساڵ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م پلانه‌ جێبه‌جێ کرا و ده‌بێ وابکه‌ین ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاتر بکه‌ین”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *