shadow

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا بۆردومانی‌ تیرۆریستانی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ له‌سوریا ئاشكراده‌كات و ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت، 12 سه‌ركرده‌ی‌ دیارو به‌رچاوی‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌ كوژراون، له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی‌ ئه‌میری‌ ئه‌و گروپه‌شه‌وه‌ چه‌ند زانیاریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا، دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی‌ ڕوسیا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چڕوپڕ هێرشیانكردۆته‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ له‌خاكی‌ سوریادا.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، له‌و هێرشه‌ی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ ڕوسیادا، كه‌ پاڵپشت به‌زانیاریی وردی‌ هه‌واڵگری‌ به‌ڕێوه‌چوه‌، توانراوه‌ 12 سه‌ركرده‌ی‌ دیارو به‌رچاوی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ بكوژرێن.

سه‌باره‌ت به‌ئه‌میری‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌ش وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا ڕایگه‌یاندوه‌، “شوێنی‌ ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجولانی‌ ئه‌میری‌ گروپی‌ تیرۆریستی‌ به‌ره‌ی‌ نوسراوه‌ دیاریكراوه‌و بۆردومانكراوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان نه‌كوژراوه‌، به‌ڵكو به‌سه‌ختی‌ برینداربوه‌”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *