shadow

هەروەکو هەفتەیەک لەمەوبەر لەسەر وتاری کوردستانی “نوێ‌”دا، ڕامان گەیاندووە و پێشبینی ڕێکەوتنی “گۆڕان _ پارتی “مان کردبوو، ئەمڕۆ هەردوو لایەن بەڕەسمی لەسەر بەشە پۆستەکانی نێوانیان ڕێکەوتن و بەڕەسمیش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەگەریدا ڕایانگەیاند: مەکتەبی سیاسی سەرباری جەخت کردنەوە لەسەر هەڵوێستی ڕاگەیەندراوی دوا کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی کەسەرقاڵی لێکدانەوەی هەمەلایەنەی ئەم ڕێکەوتنە سیاسی و پێک هێنانەی حکومەتە، هەر ئەمڕۆش وەفدی دانوستانکاری یەکێتی بڕیاری دواکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییان لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەبەڕێز سەرۆکی هەرێم، دەربارەی پشکی یەکێتی بەپێی سەنگی یەکێتی گەیاندووە، بێگومان لەسەر کۆی پرسەکان، دوا بڕیاری یەکێتی لەکاتی خۆیدا ڕادەگەیەندرێت.

بێگومان هەموو ئەگەرەکان لەبەردەم بڕیاری سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوەیە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *