shadow

دوای ڕاگەیاندنی کانتۆنێکی نوێ لەڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا ھەڕەشەکانی جدی دەکاتەوەو ئەندامێکی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی لەباشور ئاشکرایدەکات، ئەمریکا ھۆشداریی بەتورکیاداوە، بەگوێرەی زانیاریەکانیش ئەمریکا 118 بارھەڵگر تانکی نوێ و مۆدێرنی گەیاندە دەستی شەڕڤانانی یەپەگە لەڕۆژئاوای کوردستان.

دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریای دیموکرات ناوچەی شەھبا وەکو چوارەمین کانتۆنی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەنرا، حکومەتی تورکیا ھەڕەشەی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو کانتۆنەی کردو ڕایگەیاند، “ڕێگە بەدروستبونی نادەین”.

لەبەرامبەریشدا حکومەتی ئەمریکا بەفەرمی تورکیای ئاگادارکردۆتەوە، ڕێگە بەھیچ دەستوەردانێکیان لەڕۆژئاوای کوردستان (باکوری سوریا) نادات، فەتحوڵڵا حسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، “ئەمریکا ھۆشداریی توندی بەئەنکەرە داوەو پێیڕاگەیاندوە، نابێت ھیچ دەستدرێژی و پەلامارێکی سەربازیی بکاتەسەر بنکەو بارەگاکانی شەڕڤانانی یەپەگە لەڕۆژئاوای کوردستان و بەتایبەت لەو کانتۆنە نوێیەدا”.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش کە دەست کەوتون، دوای ئەو ھەڕەشانەی تورکیا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی یەپەگە لەڕۆژئاوای کوردستان، حکومەتی ئەمریکا زیاتر لە 118 بارھەڵگری (تانک)ی نوێ و مۆدێرنی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانەکردوە.

ئەوەش زانراوە، لەگەڵ ئەو تانکانەدا، ئەمریکا ژمارەیەک موشەکی دورھاوێژیشی گەیاندۆتە دەستی یەپەگە، کە لەتوانایاندا ھەیە لەدور مەودادا ئامانجەکانی خۆیان بپکێن.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *