shadow

لەگەڵ ناردنی لیستی موچەی چەند وەزارەتێکدا بۆ بەغدا حکومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بەبەردەوامبوون لەپێدانی مووچەی فەرمانبەران راگەیاندووە و ئاماژە بەوەدەکات کە بۆ ساڵی نوێ خشتەی دابەشکردنی مووچە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت‌و وەک خۆی بەردەوامدەبێت.

لەو بارەوە د.رێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رايگەیاند: كۆتایی ئەم هەفتەیە نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن بەمەبەستی بردنی لیستی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەت.

لای خۆیەوە عەبدولقادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: حكومەتی عیراق پێیوایە لیستەكانی مووچە لە هەرێمی كوردستان گەندەڵی تێداكراوە، بۆیە دەیەوێت لە رێگەی وەزارەتەكانەوە دەست بە پاككردنەوەی لیستی مووچەخۆران بكات، بە تایبەت لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەكاندا، چونكە بە ئاسانترین شێوە ئەو لیستانە پاك دەكرێنەوە. عەبدولقادر محەمەد تەئكیدیشكردەوە: جێبەجێكردنی دابینكردنی مووچە دەكەوێتەوە سەر لێكتێگەیشتنی هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *