shadow

حاجی قادر نەمەڵی

پارچە پارچەکردن و دابەشکردنی کورد و کوردستان و دۆخێکی وەها تەواوی نائەخلاقی دروستکردوە لە بەرێوەبردنیاندا، هەموو کاتێک ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان لە ژێر دەستایە توانیوانە سیاسەتێک و ئایدۆڵۆژیەک و دەستەیەکی سەربازی و دیبلۆماسی و یەکگرتوو بەکاربهێنن دژی کورد کە هەموو ئەوانە دەکرێت وەک ئاسانکردنی ئیدارەدانی کورد تەماشا بکرێت.

هەرچی تێکۆشان و هەوڵی کوردەکانیشە گرانتر و قورستر کراوە هەتا کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی هێزەکانی لە تورکیا ئێران وسوریا و ئینگلتەرا و فەرەنسا و وڵاتانی عەرەبی ، بەڵام لەدوای ساڵی 1960 یشەوە تورکیا و سوریا و عێراق ئیران پەیوەندی سەربازی و ئابوری و دیبلۆماسیان هەبوە لەگەڵ وەڵاتانی یەکێتی سۆڤیەت و ئەمریکا و ئینگلتەرا و فەرەنسا ئەمانە بونە هێز لە ناوچەکەدا لە نێوان ئەم وڵاتانەدا هەندێ جاریش بەهۆی جیاوازی ناوکۆکیەوە روویداوە، بەڵام دواجار کە کێشەکە دەهاتە سەر کورد وەک ئێستا هەمویان پێکەوە یەکیان دەگرت.

ئەمرۆش لە هەر پارچەیەکی کوردستان رووداوێک رووبدات ئەوا لە پارچەکانیتر کاریگەری و کاردانەوەی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ خۆی لێدەکەوێتەوە هەر لەبەرئەوەشە ئەو دەوڵەتانە بەپەلە دەکەونە خۆیان کۆبونەوە و سیمینار لە پێناو کۆترۆڵکردنی کورد وەک (گا)ی ئیسپانی بە هەموو لایەکدا شەقی خۆیان دەوەشێنن، کوردیش دوای ئەم هەموو کارەساتانە کە هیچ نەما پێمان نەکرێ لە چاوچویی و خۆخۆری و نەفس نزمیدا نە بای دیبێ نەباران .

هیوادارین ئەم هەلە زێرینە لە دەست نەدەین و خۆراگربین لە پێناو ئازادی و سەربەخۆی نەتەوەکەمان و ئەو کەمە نەتەوەیاتیانەی لەگەڵمان دەژین چۆک دانەدەین لەبەرامبەر دەسەڵاتی مەزهەب گەرای ئێستای عێراق تا پرۆسەی ریفراندۆم بەرهەمی بەدەست دێنێت کە سەربەخۆی گەل و نیشتیمانەکەمانە .

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *