shadow

له‌په‌یامێكدا بۆ هاوڵاتیانی‌ شاری‌ سلێمانی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی سلێمانی‌ ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئاوی‌ ژماره‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كان، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌مڕۆوه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

چه‌ند ڕۆژێكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ سلێمانی‌ توشی‌ گرفتی‌ بێئاوی بون، هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئاوی سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌رچناریش ڕاگه‌یه‌نرا، تائێستا هۆكاری‌ گرفتی‌ ئه‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كه‌ ئاشكرانه‌كراوه‌.

ئامانج جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند: ئێستا هیچ گرفتێك بۆ پێدانی‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌گه‌ڕه‌كانی‌ شاری سلێمانی نه‌ماوه‌.

سه‌باره‌ت به‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش كه‌ پێشتر گرفتیان هه‌بوه‌، به‌رپرسه‌كه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، “ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك گرفتیان هه‌بوو بۆیان چاره‌سه‌ركراوه‌و به‌شێكیان شه‌وی ڕابردوو ئاویان پێدراوه‌و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌مڕۆوه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ به‌رده‌درێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كانیان كراوه‌”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *