shadow

هەڤاڵ عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران بڵاودەکاتەوە.

ئەمەش دەقەکەیەتی:
ئازیزان (نما چیا چرا) …
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕی و هاوسەنگەر و هاوخەباتمان سەرکردەی ماندوو نەناس کاکە نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر (ی ن ک) پێ گەیشت، کە لە دوای تەمەنێکی درێژ لەخەبات و کۆڵنەدان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە رەواکانی گەلەکەمان بەهۆی نەخۆشیەوە، ماڵ ئاوایی لێکردین.
هەر بەو بۆنەیشەوە بەناوی خۆم و هەڤا…ڵانم لە ئەنجومەنی ناوەندی پرسەو هاوخەمی و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەس و کار و خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و ئەندامان و جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، دووپاتیشی دەکەینەوە کەوا پابەندین بە جێبەجێ کردنی رێککەوتنی سیاسی نێوانمان کەخەونی خوا لێ خوش بوو رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وهەڤاڵ مام جلال بوو، بە ئامانجی یەکگرتنەوەی یەکجاری هەردوولامان، تا هاوسەنگی بگێرێتەوە و داوای رەوای گەلەکەمان لەیەکسانی و دادپەروەری و شوفافیەت بێنێتەدی.
رووحت بەبەهەشتی بەرین شاد بێ هاوڕی تێکۆشەر و خەمخۆری گەلەکەمان، تەمەن درێژی و سەرفرازی بۆ خانەوادەکەتان و دڵسوزانی رێگای ئازادی کوردستان.
عادل موراد
سلیمانی ٢٠١٧/٥/١٩

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *