shadow

ئەمرۆ چوارشەممە 7/2/2018، سەرۆکایەتیییەکانی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمسیۆن باسی لە کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی کرد، حکومەتیش بڕیاریدا هاوکاری کۆمسیۆن بکات، چەند بودجەی پێویست بێت بۆی دابین بکات”.

نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردو وتی: لەگەڵ پەرلەمان و کۆمیسیۆن پێکەوە هەرسێ لا باسی وادەی هەڵبژاردنمان کرد، لەم کۆبوونەوەیەدا رۆژەکە دیارینەکرا، بەڵام ئەمە پێویستی بە راوێژ هەیە، لایەنە سیاسییەکان دوای ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان راوێژ دەکەن، وتیشی: کۆمیسیۆن راپۆرتی خۆی پێشکەشکرد لەبارەی ئەو هەنگاوانەی هەتا ئێستا ناویانە بۆ ئەو مەبەستە، پەرلەمان باسی بابەتی یاسایی کرد و حکومەتیش باسی ئەو ئامادەکارییانەی کرد کە پێویستن بۆ ئەو بابەتە، بڕیاردرا لەگەڵ لایەنەکان قسە بکەن و دوای ئەوە رۆژی هەڵبژاردن دیاریبکرێت”. هەر پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان گوتیشی: “باسی ئەوە نەکراوە چ بکرێت، باس لەوە دەکرێت لەگەڵ لایەنەکان قسە بکرێت و وادەکە دیاریبکرێت”.

لەبارەی هەبوونی گرفت لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان نێژیرڤان بارزانی رایگەیاند: ئەوەی تێیگەیشتم گرفتێکی وا نییە، هەندێک مەسەلەی تەکنیکی هەن دەبێت چارەسەربکرێن بەڵام گرفتێکی وام نەبینی”.

رۆژنامەوانێک ئەو دەرفەتەی قۆستەوە و پرسیاری ناردنی 250 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ پێدانی موچە بە وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی لە سەرۆکی حکومەت کرد لە وەڵامدا وتی: “هیچ پارەیەک نەهاتووە، شتێک باسکرا، بانکی ناوەندی عێراق لقیان لە هەولێر هەیە و پارەیان خستووەتە سەر حیسابەکەی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەک لە بەغدا بۆ مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان نەهاتووە”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *