shadow

بارزانی و ئەیاد عەلاوی ،  لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون  ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێم هەڵپەسێرن و لەگەڵ بەغداد دەست بکەنەوە بە گفتۆگۆ .

لەم بارەیەوە ، حەسەن شویرد ئەندامی ئیتیلافی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بە کەناڵی ” ئێن ئارتی عەرەبی ” ڕاگەیاندوە : بارزانی و عەلاوی ڕێکەوتون کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکەن لەگەڵ بەغدا ، هەروەها ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمیش هەڵپەسێرن .
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ، ئاماژەی بەوەشکردوە ” لەسەر پرسی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان ، بارزانی و عەلاوی هاوڕابون لە چوارچێوەی مادەی ١٤٠ کێشەی ناوچەکە چارەسەر بکەن “.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *