shadow

پەرلەمانتارێکی کورد: هەفتەی داهاتوو دەگەڕێینەوە بەغدا و بەشداری کۆبوونەوەکان دەکەین

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لەهەفتەى داهاتووەوە دەگەڕێنەوە بەغدا و بەشداری کۆبونەوەکانى پەرلەمانی عێراق دەکەن.

موسەننا ئەمین سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، پێشتریش ئێمە بریارمان دابوو بڕۆینەوە و بەشداری دانیشتنەکانى پەرلەمان بکەین و بەڵام ئەم ڕووداوانە وای کرد دوابکەوێت و لە ئێستادا بڕیارە لەهەفتەى داهاتووەوە بگەڕێینەوە بەغدا و بەشداری کۆبونەوەکانى پەرلەمانی عێراق بکەین.

موسەننا ئەمین ئەوەشی وت “بەشداری سەرجەم کۆبوونەوەکان دەکەین و بە دەنگى دلێریش قسە لەسەر هەڵوێستەکانى خۆمان دەکەین”.

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد “بەشدارى کۆبوونەوەکان بڕیارى هەموو فراکسیۆنەکانە و ئێمە لەگەڵ گەڕانەوەین وەک یەکگرتوو و پێمان باشە بەردەوامبین لەبەشدارى کۆبونەوەکان”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *