shadow

 

ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرین داوا دەکەن یەکێتی لێپرسینەوەی جدی لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کەدەیانەوێت لەپێناو بەرژەوەندییەکانیاندا یەکێتی پارچە پارچە بکەن.
ژمارەیەک لەپێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی، لەبەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەشاری سلێمانی گردبوونەوەو داوایان کرد پەلەبکرێت لەبەستنی کۆنگرەی یەکێتی

ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرین داوا دەکەن یەکێتی لێپرسینەوەی جدی لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کەدەیانەوێت لەپێناو بەرژەوەندییەکانیاندا یەکێتی پارچە پارچە بکەن.

ژمارەیەک لەپێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی، لەبەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەشاری سلێمانی گردبوونەوەو داوایان کرد پەلەبکرێت لەبەستنی کۆنگرەی یەکێتی.

لەراگەیەندراوێکدا كەلەبەردەم کەناڵەکانی راگەیاندندا خوێندرایەوە  ئەو پێشمەرگە دێرینانە داوا دەکەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بگەڕێتەوە سەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و بەجدی لێپرسینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانەدا بکات کەدەیانەوێت لەپێناو بەدەستھێنانی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانیاندا یەکێتی پارچە پارچە بکەن و یەکێتی ناو یەکێتی بشێوێنن.

ئەو پێشمەرگە دێرینانە داواشیان کرد لەو وادەیەی ئەنجومەنی ناوەندی دەستنیشانی کردووە، یەکێتی کۆنگرەی چوارەم ببەستێت، جەختیشیان کردۆتەوە لەپێناو پاراستنی مێژووی خۆیان کەتەمەنی لاوێتیان بە یەکێتی و پێشمەرگایەتی بەخشیوە ئامادەن دژی ھەر کەسێک بوەستنەوە ئەگەر کێشە بۆ بەستنی کۆنگرە درووست بکات.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *