shadow

 

پۆلێک هه‌ڵۆ بووین له‌ یه‌ک هێلانه‌ جێمان ده‌بۆوه، ئه‌و ده‌مه‌ی پاش نسکۆ، لوله‌ی تفه‌نگه‌کان به‌ره‌و خوار بوون به‌ره‌و تیشکی خۆرمان بردنه‌وه‌، وتمان که‌م بین یان زۆر هه‌ر ده‌گه‌ینه‌ خۆر!

هه‌بوو به‌ سه‌رشێت و سه‌رچڵ و سه‌ره‌ڕۆی ده‌زانین هه‌نده‌ نائومێد بوون، ئه‌و ده‌مه‌ هیچ شه‌هاده‌یه‌ک له‌ پێشمه‌رگایه‌تی گه‌وره‌تر و پیرۆزتر نه‌بوو، هه‌ر ده‌ستی که‌سک زه‌بری ده‌وه‌شاند، ئێمه‌ بووین وتمان شاخ بڕوا ئێمه‌ ناڕۆین!
که‌س له‌ ئێمه‌ زیاتر خۆنه‌ویست و به‌هه‌ڵوێست نه‌بوو. لوتکه‌ی وه‌فاو نمونه‌ی ڕه‌وشت بووین. سه‌دان هاوسه‌نگه‌رمان لێ شه‌هیدکراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێ برینداره‌کانمان لێ به‌جێنه‌مێنێ، هه‌ند به‌ هاوار و دڵسۆز بووین. چه‌ند شه‌رم به‌خۆ و شه‌ره‌فمه‌ند بووین ده‌یان هاوڕێمان ته‌په‌ی له‌سه‌ری خۆی هێناوه‌!

هه‌نده‌ خۆشه‌ویست و ئه‌فسانه‌ بووین سوێندیان ده‌خوارد، گوند به‌ گوند، شاخ به‌ شاخ فڕیوین. که‌س به‌ مرۆڤی ئاسایی نه‌ده‌زانین، به‌ هه‌زاران هاوزمانمان به‌ چه‌کی داگیرکه‌رانم له‌ مه‌رگمان ده‌گه‌ڕان، لاشه‌و خوێنو سه‌رمان پاره‌ی ده‌کرد له‌ بازاڕی بازرگانی سیاسه‌تدا، هه‌نده‌ به‌قیمه‌ت بووین!

سه‌رکه‌وتین، گڕمان له‌ به‌فر به‌ردا، ده‌ست نوێژمان به‌ فرمێسکی دایکی شه‌هید هه‌ڵگرت، نوێژی سه‌رکه‌وتنمان کرد!!

جێت دیاره‌ سکرتێری گشتیم

رەهبەر سەید برایم

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *