shadow

پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق گرتووخانەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە خۆرئاوای تەلەعفەر ئاشکراکرد.

رائید “شاکر جەودەت” فەرماندەی ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاندووە, لە ھەڵمەتەکانیاندا بۆ پاککردنەوەی گەڕەکی “سەعد” لە خۆرئاوای قەزای تەلەعفەر, توانیویانە گرتووخانەیەکی تایبەت بە تیرۆریستانی داعش بدۆزنەوە، بەوتەی ئەو فەرماندەیە، گرتووخانەکە چەندین ژوور لە خۆ دەگرێت کە بۆ ئەشکەنجەدان و ئەنجامدانی توندوتیژی و دەستبەسەرکردنی ھاووڵاتیان بەکارھاتووە و چەندین جۆری دەرمان و ماددەی ھۆشبەریش لەو گرتووخانەیەدا دۆزراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *