shadow

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت لەناحیەنی ژاراوە ، ژنێكی تەمەن 28 ساڵ لەماڵی باوكیدا “بەپەت خۆی خنكاندووە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەڕاگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی دەستی سایتی ئەنجومەنی ناوەندی كەوتووە تیایدا هاتوە ، لەناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر ژنێك بەناوی (م.م.ئ) پیشەی ژنی ماڵ، لە دایكبووی 1989 خۆی خنكاندوە.

پۆلیس راپەڕین دەشڵێت: ئەو ژنە دایكی دوو كوڕو كچێكەو لەماڵی باوكی كە بەتەنیا لەوێبووە بەسەقفی خانوەكەیان بە پەت خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەشەوە خنكاوە.

رونیشكردۆتەوە: دوابەدوای روداوەكە مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو دوای توێكاری بۆ تەرمەكەی لەنەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، تەرمی ژنەكە رادەستی كەسوكارەكەی كراوەتەوە، هۆكارەكەی نادیارەو دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *