shadow

 

حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان سه‌باره‌ت به‌داواکردنی‌ نیو موچه‌ له‌به‌غدا بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم هاته‌ده‌نگ، سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچونی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی هه‌رێمیش ڕونکردنه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ ده‌دات و دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌دات.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ژماره‌یه‌ک له‌میدیاکان، حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان تائێستا نیازی‌ به‌ئه‌نجامدانی‌ چاکسازی‌ نییه‌و ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌ڕێکردنی‌ کات و ڕاهێنانی‌ هاوڵاتیانه‌ له‌گه‌ڵ زیاتری‌ قه‌یرانه‌کاندا، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌شیان بڵاوکردۆته‌وه‌، حکومه‌تی‌ هه‌رێم داوای‌ له‌به‌غدا کردوه‌ به‌پێدانی‌ نیوموچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم قایل بن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.نوری عوسمان سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم له‌لێدوانێکیدا بۆ ئێس ئێن ئێن ڕاگه‌یاند، “هه‌رێم هیچ داوایه‌کی‌ له‌و شێوه‌یه‌ی‌ له‌به‌غدا نه‌کردوه‌ که‌ هه‌رێم ڕازییه‌ به‌دابینکردنی‌ نیو موچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم”.

وتیشی‌:”ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ بڵاوبونه‌ته‌وه‌ له‌و ڕوه‌وه‌ دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ین ناڕاستن، چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئاگاداربم حکومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ داوایه‌کی‌ له‌و شێوه‌ی‌ نه‌کردوه‌”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *