shadow

 

ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان زیانلێکه‌وتووانى بومه‌له‌رزه‌که‌ى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌رکرده‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێکیش ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد “چاوه‌ڕێ ناکرێت حکومه‌ت به‌هانای لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ بچێت”.

چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان به‌ مه‌به‌ستى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى زیانلێکه‌وتوانى بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌که‌ى رێکه‌وتى 12 ى 11 ى 2017، سه‌ردانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد.

له‌ میانه‌ى سه‌ردانه‌که‌دا”سالار مه‌حمود”ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتیى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند “چاوه‌ڕێ ناکرێت حکومه‌ت به‌هانای لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ بچێت ‌و نابێت هیچ که‌سێک چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بوو له‌م حکومه‌ته‌ بکات، چونکه‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ هه‌موو سه‌رمایه‌ی مادیی و مه‌عنه‌وی ئه‌م هه‌رێمه‌ی شکستپێهێناوه‌”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *