shadow

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٤ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینار پارەی بەڵێندەران رەوانەی پارێزگای سلێمانی دەکات و بەڵێندەرانیش رایدەگەیەنن بڕی ئەو پارەیە زۆر کەمە هەر بەڵێندەرێک لە %١ی پارەکەی بەردەکەوێت .

بەڕێوەبەرى ژمێریارى پارێزگای سلێمانی و ئەندامی ئەو لیژنەیەى کە پارەکەی بەسەر بەڵێندەراندا دابەشکردووە رایدەگەیەنێت ، دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە بەرهەمی هەوڵی ٢ ساڵى بەرپرسانی پارێزگای سلێمانیە.

دوای گەیشتنی پارەکە لیژنەیەکی ٩ کەسی لە بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و یەکێتی بەڵێندەران و ئەنجومەنی پارێزگا پێکهێنرا بۆئەوەى میكانیزمێك بۆ دابەشکردنى پارەکە دابنێن.

بەڵێندەران دەڵێن ئەو بڕە پارەیە زۆر کەمە و هەر بەڵێندەرێک لە سەدا یەک بۆ یەک و نیوى پارەکەی وەردەگرێتەوە، بەو پارەیەش نەک پرۆژەکان بەگەڕ ناخرێتەوە بەڵکو کاریگەری لەسەر بەڵێندەرانیش نابێت.

پارەکە لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان تەرخانکراوە و لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوان دیاریكراوە، ٥%ى بۆ پڕۆژەی گوندە زیانلێكەوتوەكانە.

دابەشکردنەکە بەجۆرێکە کە ئەو بەڵێندەرەى کە زۆرترین پارەى پێبدرێت لە ١٣٦ ملیۆن دینار تیپەڕ ناکات و کەمترین بڕە پارەش کە بدرێتە بەڵێندەر ٤٩ هەزار دینارە.

پارێزگای سلێمانی ڕێژەی ٦٥.٨٤%ى ئەو پارەیەی بەردەکەوێت
پارێزگای هەڵەبجە ٥.٠٥%
ئیدارەی گەرمیان ١٢.٤٢%
ئیدارەی ڕاپەڕین١٦.٦٩% یان بەردەکەوێت.

ناوی ئەو بەڵێندەرانە بڵاوکراوەتەوە کە پارەکانیان بۆ خەرجدەکرێت، هەر كەسێك لەماوەی مانگێکدا شایستە داراییەکەى وەرنەگرێت بێبەش دەبێت و تا گوژمەیەكی تر مافی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی نابێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *