shadow

لەناو ياريگای ئۆڵۆمپيکۆ و لە ياریی کۆتایی جامی ئيتاڵيا هەردوو يانەی يوڤانتۆس و لازيۆ بەئامادەبوونی هاندەرێکی بەرچاو رووبەڕووی يەکتربوونەوە.

هەر لەسەرەتای گێمی يەکەمەوەو لە خولەکی چوار يانەی لازيۆ توانييان گۆڵێک تۆمار بکەن لە رێگەی ستيڤان رادو، بەڵام خۆشييەکانيان چەند خولەکێکی خاياند و لە خولەکی ١١دا ياريزان کيێلينی بەشێوەيەکی جوان گۆڵی يەکسان بوونی بۆ خانمە پيرەکە تۆمار کردەوە.

لە گێمی دووەمدا سەرەڕای ئەوەی هەردوولا چەندين هێرشی مەسترسيداريان بردە سەر تۆڕی گۆڵی يەکتری بەڵام هەوڵەکان بێ سوود بوون و يارييەکە بەناچاری چووە کاتی زيادەوە.

بەڵام لە ١٥ خولەکی زيادکراوی يەکەمدا ئەلێساندرۆ ماتری توانی لە خولەکی ٩٧دا گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ يانەکەی تۆمار بکات و دوا تێپەڕبوونی ١٥ خولەکی دووەميش ئەنجامەکە وەک خۆی مايەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *