shadow

وەستا رەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پشتیوانی تەواوی پرۆژەکەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی دەکەم ، دەشڵێت سەرجەم بڕگەو مادەکانی پرۆژەکە موتابقە لەگەڵ پەیڕوی ناوخۆی یەکێتی حزبیانە و دلسۆزانە گەڵاڵە کراوە .

وەستا رەسوڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سایتی ئەنجومەنی ناوەندی PUKcc.net رایگەیاند:” پرۆژەکەی ئەنجومەنی ناوەندی باشترین پرۆژە و نەخشە رێگایە بۆ کارپێکردنی ئەم بارودۆخەی ناوخۆی یەکێتی ، پرۆژەکە حزبیانە زۆر دلسۆزانە بیری لێکراوەتەوە و گەڵاڵە کراوە پشتیوانی تەواوی پرۆژەکە دەکەم ، چەند جارێکیش خوێندومەتەوە و هەموو بڕو و مادەکانی خاڵی ئیجابین .

وتیشی: لەناو پرۆژەکەی ئەنجومەنی ناوەندیدا ناوەندی بریاردانی بۆ یەکێتی دیاریکردوە کە ئەوەش موتابقە لەگەڵ پەیروی ناوخۆی یەکێتی کە بەپێی ئەو پەیرەوە ئەنجومەنى سەرکردایەتی دەسەڵاتی یەکەمە لە بڕیایردانی یەکێتیدا ، مەکتەبی سیاسی تەنها تەنفیزە لە نێوان کۆبونەوەیەک بۆ کۆبونەوەیکتر ئەو خاڵانەی لە کۆبونەوەى سەرکردایەتیەدا گفتوگۆ و گەڵالە دەکرێ و دەبێتە بڕیاری یەکێتی دەبێ ئەجومەنی ناوەندییش راو سەرنجى خۆى لەسەر بدات.
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رۆژی پێنج شەممە 8/12/2016 کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی ئه‌نجامدا و تێیدا پرۆژەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی په‌سه‌ند کرا ، پاشان پرۆژەکە بەفەرمی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ک له‌ سکرتێرى گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و جێگران و لێپرسراو ئەندامانی دەستەی کارکێر و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی کرا، رۆژی دوو شەممەش 12/12/2016 ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پرۆژەکەی لەکەناڵەکانی راگەیاندن بڵاوکردەوە.

هەواڵی پەیوەست

Comments

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *