shadow

 

قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق دوپاتی کردۆتەوە ھیچ مەترسییەک لەسەر دانیشتوانی کەرکوک نییە و بەھیچ جۆرێک ناکرێنە ئامانجی ھیچ کردەوەیەکی سەربازی و حکومەتیش خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ لە سەرجەم ھاوڵاتیان.

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، ئەعرەجی داوای لێکردووە لە خەڵکیەوە نزیک بێت و ھەوڵ بدات سەقامگیریی شارەکە بپارێزێت و دڵنیاشی کردۆتەوە کە ھیچ مەترسییەک لەسەر دانیشتوان نییە.

هەرل لەبارەی لەبارەی رەوشی کەرکوکەوە “ھادی عامری” فەرماندەی گشتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھیچ فەرمانێک نییە بۆ ھێرش کردنە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە لە کەرکوک و دەوروبەری. “ھادی عامری” وتیشی، ھێرش کردنە سەر ھێزی پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دوورە لە راستییەوە و وە فەرمانمان نەداوە بەھێزەکانمان ھیچ جموجۆڵێک بکەن.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *