shadow

وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم گرێبەستی 104 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نوێکردەوە، بەڵام مەرجێکیش بۆ نوێکردنەوەکە ڕادەگەیەنێت.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەکراوە بەوەی، ((گرێبەستی 104 فەرمانبەری گرێبەست لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بۆ ماوەی یەکساڵ درێژکراوەتەوە)).

ھاوکات بەنوسراوێکی فەرمی وەزارەتی کارەبا کە ژمارە (4024)ی لەسەرەو لەڕۆژی 18ی ئەم مانگەدا دەرچوەو واژۆی ھۆگر شاڵی بریکاری وەزیری وەزارەتی کارەبای لەسەرە ئاماژە بەنوسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی کراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمامبەرانە.

ھەروەک وەزارەتی دارایی مەرجی نوێکردنەوەی ئەو گرێبەستانەی ڕاگەیاندوە کە ئەو فەرمانبەرانە نابێت ھیچ موچەیەکی دیکەیان ھەبێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *