shadow

وەزارەتی دارایی بریارێکی پێشوی هەلوەشاندوەتەوە سەبارەت بە کرێی مامۆستایانی وانەبێژ و بەرێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت “دواکەوتنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بریارێکی وەزارەتی داراییە ”

لەبەشێکی زۆر لەسنوری پەروەردەکاندا تائێستا ھیچ بڕە پارەیەک بەناوی کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایان لەمساڵدا خەرجنەکراوەو ڕونیش نییە ئاخۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە بۆ ئەمساڵی مامۆستایان دەکەوێتە دەستپێکی ساڵی خوێندنی داھاتوو یاخود نا.

شێرکۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، “ھەر پەروەردەیەک لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەبکات و نوسراوی تایبەت لەوبارەیەوە بکات، بۆی بەرزدەکەینەوەو بەدواداچونیشی بۆدەکەین”.

وتیشی:”یەکێک لەھۆکارەکانی دواکەوتنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ لەمساڵدا بەھۆی بڕیارێکی وەزارەتی داراییەوە بوە کە پێشتر داوایکرد لیستی موچەی مامۆستایانی وانەبێژو کرێی ئۆتۆمبێل و کرێی خانوی سەرجەم پەروەردەکانی ھەولێرو سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر ئەو بڕیارە ھەڵوەشێندرایەوەو بڕیاردرا بەجیا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ لەپەروەردەکانەوە بەرزبکرێتەوە، جگەلەوەش ھەر پەروەردەیەک دەبوو نوسراوو لیستی خەرجیەکانی خۆی ڕەوانەبکات، “پێدەچێت ئەوەش یەکێک بێت لەھۆکارەکانی دواکەوتنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ لەمساڵدا”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *