shadow

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە رێگەی خشتەیەکەوە، لیستی تایبەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ساڵی ٢٠١٦ ی فەرمانبەران ئامادە دەکات و و بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی دەڵیت مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ھەر وەزارەتێک لە لای ئێمە تۆمار کراوە، ھەر کاتێک حکوومەت رەزامەندی دا بە خەرجکردنەوەی ئەو پاشەکەوتانە، ئەوا لە لای ئێمە تۆمارە و کێشەی نییە“.

بەپێی لیستێکی تایبەتی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی لەو لیستەیەدا داوای لە وەزارەت و دامەزراوەکان کردووە، زانیاری سەبارەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکان لەبارەی ھەر فەرمانبەرێکەوە ئامادە بکەن و دەبێت بڕی مووچەی ھەر فەرمانبەرێک دیاری بکرێت، بەتایبەت مووچەی پاش پاشەکەوتکردن لەگەڵ دیارکردنی بڕی مووچەی پاشەکەوتکراو.

لەوبارەوە عوسمان ساڵح، بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەرێم بە میدیاکانی پارتی راگەیاندوە : ”مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ھەر وەزارەتێک لە لای ئێمە تۆمار کراوە، بۆ نموونە مووچە پاشەکەوتکراوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بە یەک قەیدی ژمێریاری تۆمار کردووە، ھەر کاتێک حکوومەت رەزامەندی دا بە خەرجکردنەوەی ئەو پاشەکەوتانە، ئەوا لە لای ئێمە تۆمارە و کێشەی نییە“.

ئاماژەی بەوەش دا، کە تا ئێستا فەرمانبەر بە فەرمانبەر خشتە و لیستی تایبەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکان لای ئەوان نییە، گوتیشی: ”ھەر کاتێک حکوومەت بیەوێت مووچە پاشەکەوتکراوەکان خەرج بکات، ئەوا لە ماوەیەکی کەمدا کارەکە دەکرێت و پاشان لە رێگەی ژمێریاریی فەرمانگەکان ھاوئاھەنگی دەکرێت بۆ دیاریکردنی بڕی پاشەکەوتی ھەر فەرمانبەرێک“.
٧٢١ ھەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی میلاکی حکوومەتن، بەڵام بەگشتی ملیۆنێک و ٤٠٠ ھەزار کەس مووچە لە حکوومەت وەردەگرن.

بەڕێوەبەری گەنجینە جەخت دەکاتەوە، لە زۆر بۆنەدا بەرپرسانی وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندوون، ھەر کات داھاتی حکوومەت زیاد بکات، مووچە پاشەکەوتکراوەکان بە فەرمانبەران دەدرێتەوە.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٨ ترلیۆن دینار پارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان قەرزارە ، چوار مووچەی تەواوی ساڵی ٢٠١٥ لای حکوومەتە، لەگەڵ مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ساڵی ٢٠١٦.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *