shadow

 

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی دوەمی 2017، وەفدێکی باڵای حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، گەیشتە سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لەگردی زەرگەتە، دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ گۆڕان، گەیشتنە دەباشان و لەئێستاشدا لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەکۆبونەوەدایە.

لەیەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیش ھەریەک لە(ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، مەلا بەختیار، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، شۆڕش ئیسماعیل، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و لەتیف شێخ عومەر و فەرید ئەسەسەرد) بەشداریی کۆبونەوەکە دەکەن لەگەڵ حکومەتی ھەرێم.

پێشتر حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، بەرلەوەی سەردانی بەغدا بکەن، بەمەبەستی دروستکردنی کۆدەنگی سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەن، بڕیاریشوایە ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، وەفدەکەی حکومەت سەردانی حزبی سۆسیالیست-یش بکات.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *