shadow

منداڵێك لە هندستان بە ناوی باریان شامبا بە تەواوی ددانەكانیەوە لە دایك دەبێت ، كە ئەم ڕووداوە دەبێتە هۆی سەرسوڕمانی پزیشكان و ئەوكەسانەی كە دەوری ئەم منداڵە بوون .

ئەم منداڵە لە ئەحمەد ئابادی هندستان لە دایك دەبێت و پاشان ئەوەی كە باری تەندروستی ناجێگیردەبێت ، بۆ بەشی چاودێری ورد دەگوازرێتەوە پاش یەك مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانە و جێگیربوونی باری تەندروستی دووبارە منداڵەكە دەگەڕێتەوە بۆ خێزانەكەی

مارت ماری پزیشك كاتێك منداڵەكە دەداتەوە بە خێزانەكەی ئەوەیان پێڕادەگەیەنێت كە منداڵەكەیان تەواوی ددانەكانی هاتوون بە تایبەتی ددانی خوارەوەی كە ئەم داناە تەنیا لە دوای یەك ساڵ دروست دەبێت بەڵام ئەم منداڵە لە یەكەم مانگەوە هەموو ددانەكانی هاتووە ئەمەش ڕووداوێكی دەگمەنە و بۆ یەكەمجارە

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *