shadow

لەلایەن ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە تیشکی سەوز دەدرێتە ئیسرائیل بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی،فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی.

رۆژنامەی هەئارتسی ئیسرائیلی لەراپۆرتێکیدا ئاشکرایکردوە، کە هەردو حکومەتی واشنتۆن و تەلئەبیب رێکەوتون لەسەر ئەوەی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندی هەردو وڵات لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەربۆیە لەلایەن ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە تیشکی سەوز دراوەتە ئیسرائیل بۆ کوشتی سلێمانی .

بەپێی هەمان سەرچاوە،ئەو رێکەوتنەی نێوان هەردو وڵات دوای ئەوەدێت کە 3 ساڵ بەر لەئێستا لەلایەن ئیسرائیلەوە هەوڵی کوشتنی ئەو جەنەراڵە ئێرانیە دراوە لەنزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا بەڵام لەلایەن ئیدارەی باراک ئۆباماوە ،سەرکردایەتی ئێران ئاگادار کراوەتەوەو بەوەش شکست بەپلانەکەی ئیسرائیل هاتووە.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *